سەردێڕ:

عەبدوللـەتیف سەلەفى: هۆکارى تێکچوونى دەسەڵات مامۆستایانى ئاینیین

فۆتۆ: 
2021-03-01

5081 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر عەبدوللـەتیف ئەحمەد مامۆستاى ئاینى رایگەیاند، هۆکارى تێکچوونى دەسەڵات، مامۆستایانى ئاینیین.


دکتۆر عەبدوللـەتیف لە بەرنامەى بازنەی سورى ئێن ئاڕ تىدا رایگەیاند، هۆکارى تێکچوونى خەڵکى، دەسەڵاتە، هۆکارى تێکچوونى دەسەڵاتییش مامۆستایانى ئاینیین، چونکە مامۆستایانى ئاینیی پەرش و بڵاوبوونەتەوە بەسەر حزبەکاندا.

وتیشى، ئەو هەموو خراپەى لە هەرێمى کوردستاندا دەکرێت بە بۆچوونى ئەو مامۆستایانى ئاینیین.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر مامۆستایانى ئاینیی یەکگرتوو و یەکدەست بن ئەوا کەس ناتوانێت لە قسەیان لابدات.