سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-03-01

4306 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی "تەڕواتەوەن"ی سەر بە قەزای پێنجوێن، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە رووداویکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی تەڕاتەوەنی سەر بە قەزای پێنجوێن؛ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتتدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدان لە هەرێمدا دادەنرێت، کە هاوڵاتیان هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و تیژڕەوی دەگەڕێننەوە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.