پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هیوادارن بڕیارەکانی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنای هەرێم، قەدەغەی هاتوچۆی تێدا نەبێت و گرفت بۆ کەسابەتی هاوڵاتیان دروست نەکرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "هیوادارین دەرگای قوتابخانەکانیش دانەخرێن و پرۆسەی خوێندن رانەگیرێت، بەڵکو ئەگەر لە پۆلێکدا توشبوویەک هەبوو ئەو پۆلە دابخرێت، نەک پرۆسەی خوێندن بە گشتی رابگیرێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنهی باڵای روبهڕوبوونهوهی كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان بۆ هەڵسهنگاندنی دۆخی تهندروستی و پێداچوونهوه به بڕیار و رێكارهكانی بهرهنگاربوونهوهی كۆرۆنا كۆدهبێتهوه.
ئالان حەمەسەعید راشیگەیاندبوو، ئەوان پابەندن بە بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستیەوە، ئەگەر داوایان لێبکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن دابخەن، ئەوا دایدەخەن.