سەردێڕ:

کازم فاروق: موچەخۆران چیتر قبوڵیناکەن لە موچەکانیان ببڕدرێت

فۆتۆ: 
2021-03-01

1391 جار خوێندراوەتەوە

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، موچە خۆران قبوڵ ناکەن چیتر بەبێ یاسا موچەکانیان ببڕدرێ، لە کاتێکدا سەرجەم داهاتەکان زیادی کردووە و هاوپەیمانان و حکومەتی ناوەندی پارە دەنێرن.


کازم فاروق راشیگەیاند، خەڵک باج و زەریبە دەدات، بەڵام حکومەت ناھەقی لە خەڵک دەکات، دەشڵێت، پێویستە بە زووترین کات یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ ھاوڵاتیان دابینبکرێت و پێویستیشە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بە زوترین کات دەستپێبکاتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت، پێویستە ئازادی رادەربرین بۆ ھاوڵاتیان فەراھەم بکرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد، پێویستە ئازادی رادەربرین بۆ ھاوڵاتیان فەراھەم بکرێت و سانسۆری سەر کاری میدیایی لە هەرێمدا هەڵبگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی نەوت بکرێت و پرۆسەی دەرهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتن و کۆی داهاتی نەوت شەفاف بکرێت و مانگانە پەرلەمانی کوردستانی لێ ئاگادار بکرێتەوە، کە لەئێستادا، دوای ساڵ و نیوێک لە فرۆشتنی نەوت راپۆرتێک لەو بارەیەوە نێردراوە بۆ پەرلەمان

ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتنی ژمارە یەکی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو کەتێیدا سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر چەند پرسێک پێشنیازو بۆچونیان خستەڕوو.