سەردێڕ:

​سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ: خەڵک ھەیە لەسەر نوسینی کۆمێنت دەستگیرکراوە

فۆتۆ: 
2021-03-01

1518 جار خوێندراوەتەوە

عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دۆخی گوزەرانی خەڵک لە خراپترین ئاستدایە، دەشڵێت، خەڵک ھەیە لەسەر نوسینی کۆمێنت دەستگیرکراوە.


سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئەوەشی خستەڕوو، داوادەکەین دەستگیر کراوەکان بەزوترین کات ئازاد بکرێن.

عەبدولستار مەجید باسی لەوەشکرد، پێویستە یاسایەک ھەبێت تایبەت بەھەڵبژاردنەکان، دەشڵێت، ئەگەر یاسای بوجەی ھەرێم نەبێ شەفافیەت دروست نابێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت ھەموو گرێبەستەکان بکرێن بە ھەمیشەیی"، باسی لەوەشکرد، "پێویستە وتاری ھەینی  رێکبخرێتەوە."

ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتنی ژمارە یەکی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو کەتێیدا سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر چەند پرسێک پێشنیازو بۆچونیان خستەڕوو.