سەردێڕ:

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: پشتیوانی حکومەت دەکەین بۆ بنبڕکردنی قاچاخچێتی

فۆتۆ: 
2021-03-01

1335 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری یاسای چاکسازی دەکەن و پشتیوانی بەردەوامی پێدانی لە سەرجەم سێکتەرەکاندا دەکەن، بە تایبەت رێکخستنەوەی لیستی مووچە و خانەنشینی نایاسایی.


زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، پشتیوانی حکومەت دەکەن بۆ پێکهێنانی هێز بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان و بنبڕکردنی قاچاخچێتی.

زانا مەلا خالید دەشڵێت، پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم دەکەن، بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی هەرێمی کوردستان.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتنی ژمارە یەکی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو کەتێیدا سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر چەند پرسێک پێشنیازو بۆچونیان خستەڕوو.