پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە یەکی خولی بەهارە بەڕێوەدەچوو، کە لە دانیشتنەکەدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمان بە جددی چاودێری دانوستانەکانی هەرێم و بەغدایان کردووە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێشتر لە پەلامارێکی تیرۆرستی ترسنۆکانەدا هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر."
راشیگەیاند، "هەوڵەکانی بە ئامانجگرتنی پایتەختی هەرێم هەوڵی نەزۆکن و ناگەنە ئامانج."
هێمن هەورامی دەشڵێت، "هەوڵی هەموو ئەندامانی پەرلەمان یەکێکە و تەواوکەری یەکترین و هەموو لایەک دەمانەوێت سەقامگیری و چاکسازی و بە سیستەمکردنی دامەزراوەکان و باشترکردنی بژێوی هاوڵاتیانە."
ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی ژمارە یەکی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو کەتێیدا سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر چەند پرسێک پێشنیازو بۆچونیان خستەڕوو.