سەردێڕ:

ئومێد خۆشناو: بە دڵنیاییەوە کەرەنتینەی گشتی راناگەیەنرێتەوە

فۆتۆ: 
2021-03-01

42123 جار خوێندراوەتەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئەندامی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لەبارەی دەستپێکردنەوەی کەرەنتینەی گشتییەوە رایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە بەوجۆرە نابێت."


ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی هەواڵەکان خۆشنین رێکارەکان بەرەو توندکردنەوە دەچن."

ئومێد خۆشناو باسی لەوەشکرد، "لە چوارچێوەی ئەو راپۆرتەی وەزارەتی تەندروستی پێشکەشی دەکات رێکارەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت."  

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ هەڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستی و پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیار و رێكاره‌كانی به‌ ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌.

 

ئالان حەمەسەعید راشیگەیاندبوو، ئەوان پابەندن بە بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستیەوە، ئەگەر داوایان لێبکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن دابخەن، ئەوا دایدەخەن.

ئەوەشی خستبووەڕوو، ئەگەر رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا روو لە هەڵکشان بکات، پابەندی هەر بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی دەبن بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.