سەردێڕ:

میدیاکانی سوریا: ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر دیمەشق

فۆتۆ: 
2021-03-01

1420 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر دیمەشق و دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە لە ئاسمانی شارەکەدا، دەشڵێن، هێرشەکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.


ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری دیمەشق بیستراوە، کە پێدەچێت هێرشەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیلەوە ئەنجامدرابێت، دەشڵێن، هێرشەکە لەلایەن سیستمی بەرگری سوریاوە وەڵام دراوەتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، سوپای ئیسرائیل ھێرشێكی موشەكی كردووەتە سەر چەند بنكەیەكیان لە باشووری سووریا و توانیویانە سەرجەم موشەكەكان بە سیستمی بەرگری موشەكی تێكبشكێنن و تەنیا زیانی ماددی ھەبووە.

هاوکات، روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ھێرشەكەی ئیسرائیل بنكەیەکی سەربازی حكومەتی سوریا و میلیشیاكانی سەر بە ئێرانی كردووەتە ئامانج و بنكەكە بە تەواوی خاپورکراوە.