سەردێڕ:

بەهۆى نەبوونى کارەباوە بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکێکى سلێمانى گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2021-02-28

1519 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى نەبوونى کارەباى نیشتمانییەوە بەشێک لە دانیشتوانى گەرەکى کانى پیرە لە سلێمانى گردبوونەوە و رایانگەیاند لە هەر ٤٨ کاتژمێرێکدا حکومەت ٢٩ کاتژمێر کارەباى نیشتمانییان لێدەبڕێت.


بە وتەى ئەو هاوڵاتیانە، محاویلە و پێداویستییەکانى گەیاندنى کارەبا بە گەڕەکەکە خۆیان دابینیان کردووە و هەر ماڵێک لەسەر ئەرکى خۆى جۆزەى شانزە ئەمپێرییان داناوە، بەڵام حکومەت کارەباى پێویستیان پێنادات.

لەبەرامبەر نەبوونى کارەباى نیشتمانیدا کارەباى مۆلیدەیان پێدەدرێت و بەو هۆیەوە بە وتەى هاوڵاتیان نرخى کرێی کارەباى زۆریان لەسەر دەکەوێت.

وتیشیان ماڵ و ڤێلاى بەرپرسان لە نزیکى گەرەکەکەیاندا کارەباى ٢٤ کاتژمێرى هەیە و ئەگەر کارەباى گەرەکەکە چاکنەکرێتەوە، ئەوا هەڵوێستى دیکەیان دەبێت.