میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار داوای دەستلەکارکێشانەوەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن.
میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندەرانی زیقار راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا حکومەتیان تۆمەتبارکردووە بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.
ئەوەش خراوەتەڕوو، خۆپیشاندەران بریارەکەی مستەفا کازمیشیان بۆ دوورخستنەوەی پارێزگاری زیقار لە پۆستەکەی بە کارێکی سیاسیانە ناوبردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران دوورخستنەوەی کازمییە لە پۆستی سەرۆکوەزیران، چونکە پێیان وایە وڵات لە خوێن و قەرز و بەڵێنی درۆدا نقومبووە.
هاوکات، سەرچاوەیەکی ئەمنیش ئاشکرایکردووە، پارێزگاری نوێی زیقار داوایکردووە پاراستنی ئەمنییەتی پارێزگاکە بخرێتە ئەستۆی سوپا و پۆلیس.
ماوەی زیاتر لە شەش رۆژە، خۆپیشاندەرانی شاری ناسرییە لە پارێزگای زیقار بەردەوامن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی.