بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم رایگەیاند، بڕیاره رێژه‌یه‌كی زۆر ڤاکسین بێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌ره‌تا به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن، دەشڵێت، "ژمارەیەک بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا وەک پێویست جێبەجێنەکراون، بەتایبەتی هاتنی بە لێشاوی گەشتیاران."
ره‌هێڵ فه‌ره‌یدوون بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکرد، "دوو هه‌فته جارێك لیژنه‌ی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و بڕیاره‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك بڕیاریان ده‌ركردووه، به‌ڵام وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراون به‌تایبه‌تی هاتنی به‌لێشاوی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كورستان"، دەشڵێت، "گه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه به‌رده‌وامبن ئه‌وا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشنیازی دیكه بۆ لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات."
باسی لەوەشکرد، "بڕیاره رێژه‌یه‌كی زۆر ڤاکسین بێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌ره‌تا به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن".
لەلایەکی دیکەشەوە، خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، "پشکی هەرێم لە کاروانی یەکەمی ڤاکسینە چینیەکەدا، ٣٠٠ هەزار ژەمە و سەرەتا دەدرێت بەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و ئەوانەی بەرگریان لاوازە و کارمەندانی ئەمنی و دواتر هەموو هاوڵاتیان".
هاوكات، دوێنێ شەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنای فایزەر بگاتە بەغدا، بەڵام کۆمپانیاکە لە پەیامێکدا داوای لێکردون یاسایەک دەربکەن بۆ پاراستنی کۆمپانیاکە لە بەرپرسیارێتی و قەرەبووکردنەوە.