سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەی پەرلەمان کۆبێتەوە و وەرزێکی نوێی یاسادانان دەستپێبکات و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەی لە پێنج خاڵ پێک ھاتووە، یەکێک لەوانە کاندیدێکی نوێی پارتی لە شوێنی ئومێد خۆشناو سوێندی یاسایی دەخوات.
مونا قەهوەچى سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، "سبەی دووشەممە، ١ى ئازارى ٢٠٢١، کۆبوونەوەی کردنەوەی وەرزی بەھاری ساڵی سێیەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانە کە لە پێنج بڕگە پێک ھاتووە، ھەر لە کۆبوونەوەی سبەی ھەڵکەوت ئەنوەر خەلیفە، لە شوێنی ئومێد خۆشاو، بەپێی ماددەی ٢٧ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاسایی دەخوات و دەبێتە پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی."
هەروها، دوێنێ رێواز فایەق سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان بانگهێشتنامەی بۆ سەرجەم پەرلەمانتاران نارد تاوەکو لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، بۆ دانیشتنی ژمارە یەکی خولی بەهارە ئامادە بن و دانیشتنەکە لە كاتژمێر (١١)ی پێشنیوهڕۆ بەڕێوەدەچێت.