سەردێڕ:

هاتوچۆى هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2021-02-28

62764 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، پارککردنى ئۆتۆمبێلەکان لەسەرشەقامی ١٢٠ مەتری بۆفرۆشتن بێت یان بۆهەرکارێکی تر قەدەغەیە.


بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پارککردنى ئۆتۆمبێلەکان لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری بۆفرۆشتن بێت یان بۆهەرکارێکی تر قەدەغەیە، چونکە کارێکى مەترسیدارە و هۆکارە بۆ روودانى رووداوى گەورە.

ئاماژەبەوەشکراوە، بۆیە ئەو ماسی فرۆشانەی کە ئەمڕۆ لەسەر١٢٠مەتری لای ماجدی مۆڵ رایانگرتبوو سزادران و لەکاتی دووبارەکردنەوەی دەست بەسەر ئوتومبێلەکانیاندا دەگیرێت بۆ ماوەى ١٠ رۆژ.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە فرۆشیاران و کاسبکاران لەسەر شەقامە گشتیەکان و رێگا سەرەکیەکان ئۆتۆمبێلەکانیان رادەگرن و ئەوەش گرفتى هاتوچۆى بۆ شۆفێران دروستکردووە.

May be an image of road, sky and text that says 'KIAN'

May be an image of sky and road

No photo description available.