بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی رایگەیاند، داوایان ئاراستەی ئەو مامۆستایانە كردووە كە پێشتر فۆرمی وانەبێژیان پڕكردووەتەوە، ئێستا دەتوانن سەردانی پەروەردەکەیان بكەن و مامەڵەكانیان دەستپێبكەن.
تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە رێگەی بانگەوازێكەوە داوایان ئاراستەی ئەو مامۆستایانە كردووە كە پێشتر فۆرمی وانەبێژیان پڕكردووەتەوە، بۆ ئەوەی سەردانیان بکەن و مامەڵەكانیان دەست پێبكەن". دەشڵێت، "پەیوەندیکردن بەو کەسانەى کە پێشتر داوایانکردووە، لەسەر بنەماى پسپۆڕى و ساڵى خوێندنیانە".
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی ئاماژەى بەوەشکرد، "لەم كاتەدا پێویستیان بەمامۆستا هەیە بۆیە لەڕێگەی وانەبێژانەوە مامۆستا دابین دەكەن و گرفتەکەش ئەوەیە بەشێک لەو کەسانە کەپێشتر ئامادەبوون وەک وانەبێژ کاربکەن ئێستا ژمارە مۆبایلەکانیان داخراوە".