سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش کۆبوونەوەتەوە و گەشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام تەنها هەندێک لایەن ماوە کە موزایدەی سیاسی و فشار دەخەنە سەر هەرێم.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا راشیگەیاند، گەڕانەوەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا پەیوەندی بە دیاریکردنی کاتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقەوە هەیە.
فارس عیسا ئەوەشی ئێن ئاڕ تی وت، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی رێککەوتنی لایەنە سیاسیەکانی عیراق دەکەن تا لە پەرلەمانی دەنگ بە پڕۆژە یاساکە بدرێت.
هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەگەر پەرلەمانی عێراق بڕیاربدات لەسەر کۆبوونەوە لە رۆژی پێنجشەممە ئەوا شاندی دانوستانکاری هەرێم رۆژی سێشەممە دەگەڕێنەوە بەغدا.