سەردێڕ:

بۆچی ئەمریکا وەڵامی موشەکەکانی هەولێری لە سوریا دایەوە؟

فۆتۆ: 
2021-02-27

7049 جار خوێندراوەتەوە

دوای چەند رۆژێک لەو هێرشانەی کە بنکەیەکی ئەمریکی لە شاری هەولێر کرایە ئامانج، ئەمریکیەکان بەفڕۆکەی ئێف ١٥ هێرشیانکردە سەر چەند بنکەیەکی حزبوڵای عێراقی لە سوریا و هێرشەکانیشیان وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی سەر بنکەکەی هەولێر و باڵیۆزخانەی عێراق لێکدایەوە.


شەوی ١٥ی ئەم مانگە، هێرشێکی موشەکی کرایە سەر شاری هەولێر و بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە کە ژمارەیەکیان ئەمریکین و دواتر یەکێک لە بریندارەکانیش گیانی لەدەستدا.

 کەواتە بۆچی ئەمریکا لە سوریا وەڵامی حزبوڵای دایەوە؟ بۆچی لەناو عێراقدا یان لەناو ئێراندا وەڵامی نەدانەوە؟

بەپێی لێکدانەوەکان، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا نایەوێت مستەفا کازمی کە بەنزیک لە واشنتۆن هەژماردەکرێت تووشی "ئیحراجبوون" بکات.
No description available.

هاوکات بایدن دەخوازێت رێککەوتن لەگەڵ ئێراندا بکات وەک یەکێک لە دەسکەوتەکانی خۆی بۆیە نایەوێت ئێران "ئیستفزاز" بکات.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمریکا بەوە خۆی لە هەر تۆڵەکردنەوەیەک بۆ سەر باڵیۆزخانە و بنکە ئەمریکیەکان چی لەلایەن ئێرانەوە بێت یاخود لەلایەن حزبوڵای عێراقی دەربازدەکات.

ئایا حزبوڵای عێراقی وەڵامی دەبێت بۆ کوژراوەکانی یاخود ئەم رووداوە وەک سەدان رووداوی دیکە تێپەڕدەبێت؟

رۆژی هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆردومانی گروپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانیان کرد لە سنوری سوریا - عێراق، کە لە عێراقەوە هاتبوون و لە ئەنجامدا ١٧ چەکدار کوژراون.

دوای هێرشەکەش، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، " ئەو گروپەی لە سنوری سوریا بۆردمانکران هەمان گروپن کە هێرشیانکردە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان".






‌بەپەلە