ئەمڕۆ شەممە، دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و تێیدا موچەی پێنج وەزارەت و چەند شوێنێكی دیكەش بە لێبڕینی ٢١% دابەشدەكرێت.
وەزارەتى دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، موچەی مانگی ٢ی ئەمساڵی وەزارەتەكانی گەشت و گوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان، رۆشنبیرى و لاوان و ئاوەدانکردنەوە دابەشدەكرێت.
هەروەها، بەگوێرەی راگەیەندراوەکەى وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە ئەمڕۆ موچەی سەرۆکایەتى هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنى وەزیران و خانەنشینى پێشمەرگەش دابەشبكرێت.