سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2021-02-26

14739 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و تێیدا موچەی نۆ وەزارەت و چەند شوێنێكی دیكەش دابەشبكرێت.


وەزارەتى دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، موچەی مانگی ٢ی ئەمساڵی وه‌زاره‌تی وەزارەتەكانی پەروەردە، سامانە سروشتییەكان، كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، ئەوقاف، پلاندانان، داد، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، بڕیارە موچەی ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەشبكرێت.

پێشتر، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاندبوو، "وەک حکومەت پێیان خۆشە موچە بە رێژەی ١٠٠% دابینبکەن، بەڵام لە ئێستادا هەندێک وردەکاری هەن کە بەهۆیەوە ناتوانن ئەو کارە بکەن."

 

حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠دا تەنیا پێنج موچەی دابەشکردبوو بە لێبڕینی ١٨٪ و ٢١٪ـەوە.