سەردێڕ:

'کارگەی ئەلبیسەکەی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیایەکی حزبی'

فۆتۆ: 
2021-02-26

3591 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی کوردستان دەڵێت، بینای ئەلبیسەکەی سلێمانی، کە لە رابردوودا کارگەریەکی حکومی بوو بۆ دروستکردنی جلوبەرگی ئامادەکراو، ئێستا دراوە بە کۆمپانیایەکی حزبی.


گۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کارگەی ئەلبیسەکەی سلێمانی لە ئێستادا دراوە بە کۆمپانیایەکی حزبی و لە کاتی سەردانیکردنیدا رێگەیان پێنەداوە چەند هۆڵێکی کارگەکە ببینێت.

راشیگەیاند، پاش بە دواداچوون دەرکەوتووە ئەو کارگەیە لەلایەن کۆمپانیایەکی حزبییەوە کراوە بە کۆگای جگەرە.

ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان دەشڵێت، گومان دەکات جگە لە جگەرە ئەو کۆگایە چەندین کاڵا و شمەکی دیکەی تێدابێت وەک، ماددە کحولییەکان.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە چاودێران دەڵێن، جگە لەو کارگەیە چەندین شوێنی دیکە هەیە، کە بەرپرسانی حزبی و حکومی دەستیان بەسەردا گرتووە و ناهێڵن بۆ سودی گشتی بەکاربێت.