سەردێڕ:

بۆ جارى ١٦یەم شاندى هەرێم دەچێتەوە بەغدا

فۆتۆ: 
2021-02-26

1024 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە بە مەبەستی گفتوگۆكردن و بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و پشكی هەرێم لە پرۆژەیاساكەدا، شاندى هەرێم بگەڕێتەوە بەغدا.


دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، ئەم ھەفتەیە شاندی دانوستانكاری ھەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە. دەشڵێت، "لەبارەی بودجەوە، لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان ھەرێم و بەغدا هەیە".

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی دەچێتەوە بەغدا. ئەوەشی وتووە، "ئەمە دوایەمین سەردانمان دەبێت لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگى نیسانى ساڵى رابردووەوە، شاندى هەرێم ١٥ جار چوونەتە بەغدا، بەڵام تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوانیاندا واژۆنەکراوە.