سەردێڕ:

بەرپرسێکی باڵای داعش لە هەولێر دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2021-02-25

13993 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی مەفرەزە قەناسبەدەستەکانى رێکخراوی داعش، لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیدا لە هەولێر لە لایەن دەزگاى هەواڵگری عێراقەوە دەستگیرکرا.


سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندووە، دەزگاى هەواڵگری عێراق توانیویەتى بەشار عدوانى بەرپرسی مەفرەزە قەناسبەدەستەکانى داعش لە کەرتى باشور دەستگیربکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەزگاى هەواڵگری عێراقی، دواى ئەوەى لە ماوەى سێ مانگدا چاودێری جموجوڵەکانى ئەو تۆمەتبارەى کردووە لە نێوان فەلوجە و هیت و موسڵ، دواجار توانیویانە لە ئۆپراسیۆنێکی نهێنیدا لە هەولێر دەستگیری بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا، ئاژانسى هەواڵگرى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، بە هاوکارى دەزگا پەیوەندیدارەکانى سلێمانى، توانیویانە شەش ئەندامى داعش دەستگیربکەن کە بەرپرسبوون لە تەقینەوەیەک لە پارێزگاى ئەنبار.