سەردێڕ:

حکومەت ١٧١ کەس بە شێوەی هەمیشەیی دادەمەزرێنێت

فۆتۆ: 
2021-02-25

89628 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تى ھەرێم رایگەیاند، فه‌رمانى دامه‌زراندن بۆ ١٧١ پزیشكى كاتیى ڤیتێرنه‌رى ده‌رکراوە و لەمەودوا دەبن بە هەمیشەیی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، حسێن حەمەکەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، "بڕیارى دامه‌زراندن بۆ ژماره‌یه‌ك پزیشكى كاتیى ڤێتێرنه‌رى  له‌لایه‌‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى داراییەوە ده‌رچووه".

وتەبێژی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حکومەتی ھەرێمی ئەوەشی خستەڕوو، ژماره‌ى ئه‌و پزیشكانه‌ى كه‌ كاتیى بوون و بوون به‌ هه‌میشه‌یى ١٧١ پزیشكى ڤێتێرنه‌رین کە لە شارى سلێمانى ٩٠ كه‌س و له‌ شارى دهۆك ٤٩ و له‌ پارێزگاى هه‌ولێر ١٥ و له‌ گه‌رمیان ١٠ کەس و له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ش حەوت كه‌س.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەشکرد، ماوه‌یه‌كه‌ بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو،  له‌ هه‌وڵى‌ ئه‌وه‌دایه ئه‌و پزیشكانه‌ بكرێن به‌ هه‌میشەیی،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌  ساڵانى رابردوو خانه‌نشینبوونى ژماره‌یه‌كى زۆری پزیشكانى ڤێتێرنه‌رى كارى كردبووه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى لە به‌شێك له‌ بەڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی ئەو بوارە و بۆشایى دروستکردبوو.