وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، لەمەودوا هاوردەکردنی مریشكی بەستوو لە تەواوی ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قەدەغەیە. دەشڵێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر و گرنگیدان بە به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌ركرد و نوسراوێكیشی ئاراستەی چەند وه‌زاره‌تێك كرد.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئه‌نجومه‌نی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كۆبوونەتەوە و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركردووە.
بڕیارەکان:
یه‌كه‌م: جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی مریشكی هاورده و به‌ستوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ته‌واوی ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت.
دووه‌م: هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌رهه‌می قاچاغ و نایاسایی له بازاڕه‌كان ئه‌نجامده‌درێت به سه‌رپه‌رشتی راستەوخۆی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
سێیه‌م: بڕیاردرا به را‌گرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی پارچه‌كانی مریشكی هاورده‌كراو، له بری ئه‌مه خاوه‌نی سه‌ربڕخانه‌كانی كوردستان راسپێردران كه ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ پركردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی خواستی برانده بیانییه‌كان.
چواره‌م: به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رهه‌می ناوه‌خۆیی و به‌رهه‌می ده‌واجین و سه‌ربڕخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لە هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندن بۆ ناساندنی ستیكه‌ر و باركۆدی تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌رهه‌می سه‌ربڕخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته بواری جێهبهجێكردنهوه كه ئه‌مه ده‌بێته هۆكارێك بۆ پارێزگاری و ناساندنی به‌رهه‌می ناوه‌خۆیی به كوالێتیه‌كی به‌رز و نرخێكی گونجاو بۆ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م: وه‌زیر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد له‌ناو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌دواداچونی هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ره‌وه، به تایبه‌تی له پرۆژه‌كانی مریشك و گۆشت و كارگه‌كانی ئالیك و سه‌ربڕخانه‌كان، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵی و ڤێترنه‌ری پارێزگاكان بۆ كاروباره‌كان.
شه‌شه‌م: وەزارەتی کشتوکاڵ نوسراوێك ئاراستەی وه‌زاره‌تی كاره‌با دەکات له‌سه‌ر نرخی كاره‌با بۆ پرۆژه گرنگه‌كانی په‌له‌وه‌ری و پرۆژه‌كانی كشتوكاڵی دوای پشتگیریكردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت.
حه‌وته‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له نوسراوێكی فه‌رمیدا داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات كه له‌پێناو گرنگیدان و پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوه‌خۆیی گشتاندن بكات بۆ وهزارهتانهكانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كار، كه به‌رهه‌می كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان بكڕنه‌وه.
پێشتر وەزیری کشتوکاڵی عێراق باسی لەوەکردبوو، کە لە هەرێمی کوردستانەوە مریشکی بەستووی ماوەبەسەرچوویان بۆ رەوانە دەکرێت و ئەوەشی بە "کۆرۆنای نوێ" ناوبرد.