سەردێڕ:

سەفين دزەيی: ٤٠ وڵات نوێنەرايەتيان لە هەرێم هەيە

فۆتۆ: 
2021-02-25

822 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رايگەياند، ٤٠ وڵات کونسوڵخانە و نوێنەرايەتيان لە هەرێمی کوردستان هەيە و وڵاتانی ديکەش نوێنەرايەتيان دەکەنەوە.


سەفين دزەيی سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بە ميدياکانی پارتی رايگەياند، نوێنەرایەتی وڵاتان، كە لە هەرێمی كوردستانن بە كونسوڵ و كونسوڵی گشتی و نێردە و نوێنەری باڵیۆزخانە و كونسوڵی فەخری و رێكخراوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە ژمارەیان ٤٠ وڵاتە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، چەند وڵاتێكیتر ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە كە نوێنەرایەتیی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە، هەروەك كونسوڵی ئەرمەنستان دوو مانگە لە هەرێمی كوردستان دەست بەكار بووە و دوێنێ كونسوڵخانەكەیان بە فەرمی كرایەوە.

سەفين دزەيی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە داهاتوویەكی نزیكدا لە رێگەی ڤیدۆكۆنفرانس یان كۆبوونەوە، چاوپێکەوتنەکان دەكرێن هەوڵیش دەدەن پەیوەندییەكانيان لەگەڵ وڵاتاندا زیاتر پەرەبسێنێت.