فۆتۆ:
2021-02-25
2866 جار خوێندراوەتەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه شکستیان هێناوە کە دژی حكومه‌تی هه‌رێم دراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی بەشێک لە شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر رایگەیاند، "ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دران بۆ نه‌هێشتنی متمانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، شوكر بۆ خوا سه‌ریان نه‌گرت و هیچ یه‌كێك له‌و قه‌یرانانه نامانوه‌ستێنن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان بۆ چاكسازی بۆ ئاوه‌دانی بۆ پێشخستنی كوردستانی خۆشه‌ویستمان".
دەشڵێت، توانیویانە دەستنیشانی ئەو لایەنە بکەن کە هێرشی موشەکیی کردە سەر هەولێر و لە داهاتوودا زانیاری زیاتریش ئاشکرادەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هەولێر له كابینه‌ی پێشتر دانرا و تاوەکو ئەم دواییە دەست بە جێبەجێکردنی نەکرا.