سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: زۆر کەس ویستویانە بەربەست لە بەردەم پرۆژە چاکسازیەکەمان دروستبکەن

فۆتۆ: 
2021-02-25

2606 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، زۆر لایەن ویستویانە بەربەست لە بەردەم پرۆژە چاکسازییەکانیاندا دروست بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون .


مەسرور بارزانی لە کاتی کردنەوەی بەشێک لە شەقامی ١٥٠ مەتری شاری هەولێر راشیگەیاند، لە سەرەتای ئەم کابینەیەوە ئەو پرۆژە چاکسازییەی کە دەستیان پیکردەوە بەردەوامی پێدەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی  ٢٠٢١دا بودجەی تایبەتیان تەرخانکردووە بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناو پارێزگاکاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومەتی هەرێم پابەندە بە دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان، دوای ئەوەی قەیرانی دارایمان تێپەڕاند."

مەسرور بارزانی دەشڵێت، "زۆر لایەن هەیە چاویان بە سەرکەوتنەکانی هەرێم هەڵنەهاتووە."