سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی عێراق: رۆژی شەممە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگات

فۆتۆ: 
2021-02-25

615 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان بۆ گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵات دەستیپێکردووە و بڕیارە رۆژی شەممە یەکەم کاروان بگاتە دەستی حکومەتی فیدڕاڵی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەو فڕۆکە تایبەتەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵات دەگوازێتەوە رۆژی شەممە دەگات و یەکەم کاروان دەگاتە دەستی حکومەت.

پێشتر، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق راگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق، ئاماژەی بەوەشکردبوو، فڕۆکەی بار هەڵگری چینی لە یەکی مانگی ئازاردا ڤاکسینی کۆرۆنا دەگەنێتە عێراق.