سەردێڕ:

بڵێسە جەبار فەرمان: عێراق به‌قه‌یرانێكی یه‌كجار زۆردا تێده‌په‌ڕێت

فۆتۆ: 
2021-02-25

1100 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، عێراق به‌قه‌یرانێكی یه‌كجار زۆردا تێده‌په‌ڕێت، وه‌ کورتهێنانی دارایی یه‌كجار گه‌وره‌مان هه‌یه‌ پاره‌یه‌كی یه‌كجاری زۆری وڵاتان قه‌رزارین دیسانه‌وه‌ ده‌بێت عێراق قه‌رز وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌م قه‌یرانه‌دا تێپه‌ڕێت.


بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامى پەرلەمانى عێراق، بەدەنگى ئەمریکاى راگەیاندووە، "بودجه‌ی ٢٠٢١ گرفتی زۆری تێدایه‌ وه‌كو ئاشكراشه‌ عێراق به‌قه‌یرانێكی یه‌كجار زۆردا تێده‌په‌ڕێت، وه‌ کورتهێنانی دارایی یه‌كجار گه‌وره‌مان هه‌یه‌ هه‌تا ئێستا چه‌نده‌ها جار په‌رله‌مان رەزامەندى داوه‌ و ‌یاسای قه‌رزی ده‌ركردووه‌، تاوەکو حكومه‌تی عێراقی بۆی هه‌بێت قه‌رز وه‌ربگرێت و لە ئێستادا پاره‌یه‌كی یه‌كجاری زۆری وڵاتان قه‌رزارین دیسانه‌وه‌ ده‌بێت عێراق قه‌رز وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌م قه‌یرانه‌دا تێپه‌ڕێت بێگومان به‌قه‌رز وه‌رگرتن به‌م قه‌یرانانه‌ تێناپه‌ڕێت، ده‌بێت چاكسازی بكرێت".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "یه‌كێك له‌ گرفته‌ سه‌ره‌كیه‌كان کە لە عێراقدا گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌رییه‌، به‌ڵام بودجه‌ی عێراق گرفتی زۆر زۆری تێدایه‌ چه‌نده‌ها بڕگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌و بڕگانه‌ به‌شی هه‌ره‌زۆری لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوو نیین".

ئەوەشى خستۆتەڕوو، "هه‌موولایه‌ك ده‌زانێت شه‌فافیه‌تی ئه‌وتۆ نییه‌ له‌فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی بۆ دروستكردووین له‌به‌غداد ئێمه‌ ناتوانیین به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ به‌رگری له‌و مه‌سه‌له‌ و که‌یسه‌ بكه‌ین به‌ڵام وه‌كو حكومه‌تیش خۆی ده‌ڵێت ئاماده‌ن نه‌وته‌كه‌ ڕاده‌ست بكه‌ن".

باسیلەوەشکردووە، "فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان تاك به‌تاكی په‌رله‌مانتارانی به‌غداد هه‌موویان ده‌ڵێن کەمتمانه‌یان به‌حكومه‌تی هه‌رێم نییه‌ ته‌نانه‌ت خۆشمان وه‌كو كورده‌كان له‌وێدا به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ین ناتوانیین وه‌كو په‌رله‌مانتاران گه‌ره‌نتی ته‌واو بده‌ین كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست ده‌بێت جاران ئه‌مه‌مان كرد له‌ ٢٠١٩ وه‌ جێگیرمان كرد، به‌ڵام وه‌كو بینیمان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌هه‌یه‌ نه‌یبرده‌ سه‌ر".

دەشڵێت، "به‌بێ ڕێككه‌وتن بودجه‌ نایه‌ته‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌ مه‌گه‌ر پێشتر ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ركرابێت، بەڵام ترسی ئێمه‌ی نوێنه‌رانی كورد ئه‌وه‌یه‌ ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌جۆرێك ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ری و بیهێننه‌ ناو دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌، بەڵام له‌ناو دانیشتنی په‌رله‌ماندا جۆرێك له‌شپرزه‌یی دروستبكه‌ن وه‌ جۆرێك له‌هه‌ڵا دروست بكه‌ن كه‌هه‌ندێكجار كردوویانه‌ وه‌كو له‌یاسای قه‌رزه‌كه‌شدا به‌هه‌مان شێوه‌ بكرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کارەکانى لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى گشتى عێراق تەواوکرد و ناردى بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق.