سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەو موچانەی نەدراون روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-02-25

31437 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، موچەی مانگەکانی ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە بە موچەی شایستەی نەدراو، چونکە لە تەرازوی پێداچوونەوەی ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ تۆمارکراوە.


هەر لە نوسراوەکەدا کە واژۆی ئاوات جەناب لەسەرە ئەوەش خراوەتەڕوو، موچەی مانگەکانی ئایار، حوزەیران، تەمموز ساڵی ٢٠٢٠ کە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی خەرجنەکراوە بۆ هەرێم بکرێتە قەرز، هاوکات، موچەی مانگەکانی نیسان و ئاب لە ساڵی ٢٠٢٠ بە هەمان شێوە تۆماربکرێت.

باس لەوەشکراوە، موچەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بە هەمان شێوە تۆماربکرێت.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥دا، حکومەتی هەرێم دەستی بە پاشەکەوتکردنی موچە کرد و رایگەیاندبوو، لە ماوەکانی داهاتوودا ئەو پارەیەی کە پاشەکەوتی دەکەن بۆ فەرمانبەرانی دەگەڕێننەوە، بەڵام ئێستا و پاش شەش ساڵ هیچ بڕە پارەیەکی پاشەکەوتکراو بۆ فەرمانبەران نەگەڕێنراوەتەوە.

پاش چەند مانگێکیش، لە دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بڕیاردرا، موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەشبکرێت و تا ئێستاش دابەشکردنی موچە بەوجۆرە بەردەوامە.  

دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم:

No description available.