سەردێڕ:

باڵیۆزی ئەمریکا بۆ بەرپرسانی هەرێم: جەخت لە ئازادی راگەیاندن دەکەینەوە

لە سەردانێکیدا بۆ هەولێر
فۆتۆ: 
2021-02-24

3991 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی ئەمریکا جەختی لەسەر ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن کردووەتەوە.


کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە سەردانەکەیدا بۆ شارەکە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ هەریەک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ کۆبووەتەوە.
May be an image of one or more people, people standing, people sitting and indoor

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک پرس تاوتوێکراون و لەوانەش، پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دوابەدوای هێرشە موشەکیەکانی سەر هەولێر و هەروەها پەیوەندییە هەرێمیەکان و پشتیوانی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی شەنگال و گەڕانەوەی سەلامەت و ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.
May be an image of 1 person, standing and sitting

هاوکات، لەبارەی دانوستانەکانی تایبەت بە بوجە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق گفتوگۆکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، باس لە گرنگیی ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن کراوە.


کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر باسی لەوەشکردووە، کە باڵیۆز تولەر جەختیکردووەتەوە لە گرنگیی ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن. لەوبارەوە وتویەتی، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر ئەم پرسە و دڵنیاییدا لە پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ حکومەتەکەی جۆ بایدن".

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا، باڵیۆزەکەی ئەمریکا سەردانی ئەحمەد هوشیار محەمەدئەمین بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری کردووە و پابەندی وڵاتەکەی بە دابینکردنی ئاساییش و هاریکاری تەکنیکی پێویست بۆ فرۆکەخانەکە کردووەتەوە.
May be an image of 2 people, people standing, suit and indoor