سەردێڕ:

تەندروستی سلێمانی: هیچ توشبوویەکی جۆری نوێی کۆرۆنامان نییە

فۆتۆ: 
2021-02-24

11259 جار خوێندراوەتەوە

سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە.


راشیگەیاند، لە ئێستادا هاوڵاتیان لە نەخۆشخانەی شەھید ھێمن و کلینیکی عەلی ناجی دەتوانن پشکنینی کۆرۆنای نوێ بکەن و ئەو شوێنانە رۆژانە دەتوانن تا دوو ھەزار پشکنین بۆ کۆرۆنا بکەن.

باسی لەوەشکرد، کە پێوستیان بە بودجە ھەیە، چونکە لە ساڵی ٢٠٢١دا حکومەت ھیچ بودجەیەکی بۆ کۆرۆنا تەرخان نەکردووە.

تاوەکو ئێستا ١٤ حاڵەتی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، کە سەرجەمیان لە هەولێرن، تۆمارکراوە.

گۆران لوقمان - سلێمانی