سەردێڕ:

کۆمپانیاى سۆمۆ: ئامادەین مەلەفی نەوتی هەرێم بەڕێوەببەین

فۆتۆ: 
2021-02-24

3467 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیاى سۆمۆ رایگەیاند، ئامادەیە لە دوای رێککەوتنی هەرێم و بەغدا، مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕیوەببات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیاى سۆمۆ بۆ بەرهەمهێنان و بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق رایگەیاند، "ئامادەین بۆ بەڕێوەبردنی مەلەفی نەوتی هەرێم، چونکە بەڕێوەبردنی نەوت لە سەرجەم ناوچەکانى عێراقدا لە دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵیدایە".

ئەمڕۆش، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامن و "دڵنیاشم لەوەی بگەینە رێککەوتن".

 جوتیار عادل باسی لەوەشکرد، ئەوان بە هەموو بەرپرسیارێتیە دەستورییەکانەوە پابەندن و گفتوگۆکانیش بەردەوامن.

راشیگەیاند، "بڕوامان بەوەیە کە بودجەی فیدراڵی دادپەروەرانە دابەشبکرێت و بۆ ئەوەش، ئێمە لای خۆمانەوە ئەرکەکانی خۆمان ئەنجامداوە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە، تاوەکو ئێستا شاندی هەرێم ١٦ جار سەردانی بەغدای کردووە و هیچ رێککەوتنێکی لێنەکەوتووەتەوە.