سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم: لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکەی هەولێر بەرەو پێشچوونی بە خۆیەوە بینیوە

فۆتۆ: 
2021-02-24

11657 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و کاتێک گەیشتنە کۆتایی رادەگەیەنن.


جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر هێرشەکەی هەولێر بەردەوامن و بەرەو پێشچوونیش هەیە لەو بابەتەدا.

جوتیار عادل راشیگەیاند، "کاتێک گەیشتینە کۆتایی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی راگەیەنین."

 

شەوى دووشەممەی هەفتەی رابردوو ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەى هەولێری پایتەختی ھەرێم کران و بەهۆیانەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و چەند کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکی بوون، ھاوکات، دوێنێش یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.