سەردێڕ:

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: لە ئێستادا باس لە دەستپێکردنەوەی کەرەنتینە ناکەین

فۆتۆ: 
2021-02-24

121870 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا باس لە کەرەنتین کردن ناکەن و چاوەڕوانی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکەن بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بڕیاربدەن.


جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "هێشتا زووە باسی کەرەنیتن بکەین و دوای راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی، بڕیار لەو بارەیەوە دەدرێت."

جوتیار عادل راشیگەیاند، "لیژنەی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆناش جارێکی دیکە لە ماوەکانی داهاتوودا کۆدەبێتەوە و بڕیار و رێکاری نوێ لەوبارەیەوە دەردەکرێت."

لەبارەی ڤاکسینیشەوە باسی لەوەکرد، "بەم زووانە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و هەرێمیش لەو بڕە ڤاکسینەدا پشکی هەیە."

 

هەر ئەمڕۆ، بەپێی راگەیەنراوی حکومەتی هەرێم، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم دڵنیایی داوە لەسەر بەردەوامبوونی خوێندن و وتوویەتی، خوێندن بە مەرجی رەچاوکردنی رێکارە تەندروستیەکان بەردەوام دەبێت.

رۆژی دووشەممەش، لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە و بڕیاردرا، دەوامی خوێندنگاکان بەردەوام بێت و پێویستیشە مامۆستایان و خوێندکاران پابەندی رێنمایییە خۆپارێزییەکان بن.