سەردێڕ:

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: دڵنیاین لەگەڵ عێراق دەگەینە رێککەوتن

فۆتۆ: 
2021-02-24

8095 جار خوێندراوەتەوە

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامن و "دڵنیاشم لەوەی بگەینە رێککەوتن".


جوتیار عادل باسی لەوەشکرد، ئەوان بە هەموو بەرپرسیارێتیە دەستورییەکانەوە پابەندن و گفتوگۆکانیش بەردەوامن.

راشیگەیاند، "بڕوامان بەوەیە کە بودجەی فیدراڵی دادپەروەرانە دبەشبکرێت و بۆ ئەوەش، ئێمە لای خۆمانەوە ئەرکەکانی خۆمان ئەنجامداوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە لە مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە، تاوەکو ئێستا شاندی هەرێم ١٦ جار سەردانی بەغدای کردووە و هیچ رێککەوتنێکی لێنەکەوتووەتەوە.

رەشنوسی بودجەی فیدراڵی رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کراوە بۆ دەنگدان و وابڕیارە بە زووی پەرلەمان پەسەندی بکات.