سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم: لەگەڵ لامەرکەزیەتین ​

فۆتۆ: 
2021-02-24

1980 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دڵنیاین لەگەڵ بەغدا دەگەین بە رێککەوتن، دەشڵێت، "مەبدەئییەن لەگەڵ لامەرکەزیەتین."


جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "رێککنەکەوتن زیان تەنیا بە هەرێم ناگەیەنێت، بەڵکو زیان بە بەغداش دەگەیەنێت."

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، "لەگەڵ بەغدا بە جۆرێک گفتوگۆ دەکەین، کە دەستوری و واقیعی بێت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "نیگەرانین لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی شنگال و داواکاری عێراق هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بدات."

راشیگەیاند، "لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم کابینەیەوە باس لە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان کراوە و مەبدەئییەن لەگەڵ لامەرکەزیەتین."