سەردێڕ:

پێشنیازی گۆڕانکاری لە سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکاندا دەکرێت

دەگۆڕێت بۆ چ شێوەیەک؟
فۆتۆ: 
2021-02-23

7842 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، سیستمی وەرگرتنی خوێندنی لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا نەیتوانیوە دادپەروەری راستەقینە لە پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکاندا بکات، دەشڵێت، "پێویستە سیستمی وەرگرتن لەسەر بنەمای رەچاوکردنی حەز و ئارەزوو و توانا و پۆتێنشیاڵی تاکەکان دابڕێژرێتەوە."


ئەمڕۆ یەکشەممە، دیداری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو، تیایدا چەند پرسێك گفتوگۆکرا و وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، سیستمی وەرگرتن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ئەگەر چی لە ماوەی (٣٠) ساڵی رابردوودا کە لەسەر بنەمای کۆنمرەی تاقیکردنەوەی ١٢ی ئامادەیی بووە، رێچکەی سەرەکی بووە بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان، بەڵام ئەم سیستمە نەیتوانیوە دادپەروەری راستەقینە لە پرۆسەکەدا دروست بکات و رەچاوی خەون و حەز و ئارەزوو تواناکانی دەرچوانی تاکەکان بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم سیستمە تەنها پێوەرە بۆ پێشبڕکێ و رەچاوی باکگراوند و رێچکەی فێربوون و توانای راستەقینەی داهێنانی دەرچوانی ئامادەیی ناکات.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە رەچاوی ئەو دۆخە بکرێت کە هەر تاکێکی کۆمەڵگا رێچکەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ فێربوون و پەرەپێدانی تواناکانی و پێویستە هەموو پێکهاتەکانی سیستمی پەروەردە ببنە رێخۆشکەر لەبەردەم گەشەکردن و دەرکەوتنی توانای تاکەکان.

ئاشکراشیکرد، سیستمی وەرگرتن پێویستە پشت بە بنەماکانی خوێندنی پەیوەندیدار بێت، بەو مانایەی کە پرۆسەی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەیی لە زانکۆ و کۆلێج و بەشەکان لەسەر بنەمای نمرەی بابەتە پەیوەندیدارەکان بێت، تا ئیستا پرۆسەی هەڵسەنگاندن تەنها پشت بە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی دەبەستێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ساڵی ٢٠٠٠ ژماره‌ی خوێندكارانی قۆناغی شه‌شه‌می زانستی ‌و وێژه‌یی ٤٣ هه‌زار و ٥٣٠ خوێندكار بووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا و دوای ٢١ ساڵ ژماره‌كه‌ نزیكبووەته‌وه‌ لە ١٥٠ هه‌زار خوێندكار، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "ده‌بێت دامه‌زراوه‌ پیشه‌یی ‌و ئه‌كادیمیه‌كانی هه‌رێم خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌‌و گه‌شه‌پێدان له‌خوێندنی پیشه‌ییدا بكرێت."