سەردێڕ:

جەبار یاوەر: لەبەر مەترسى داعش هێزەکانمان خستووەتە ئامادەباشییەوە

فۆتۆ: 
2021-02-23

6072 جار خوێندراوەتەوە

ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، تەنیا ١٣ لیوا هاوبەشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە موچە بەبێ لێیبڕین وەردەگرن پارەکەش هى ئەمریکایە نەک بەغدا.


جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێم، لە روومالێکى تایبەتى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، داوایانکردووە سەرجەم فەرمانبەرانى وەزارەتى پێشمەرگە موچەکانیان بەبێ لێبڕین وەربگرن، بەڵام حکومەتى هەریم پێی وتوون ناتوانن.

ئەوەشى ئاشکراکرد، لەکاتى شەڕى داعش هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ وەزارەتى پێشمەرگە زۆربووە بەجۆرێک لە ساڵى ٢٠١٦دا، ٤٦٠ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام دواتر ساڵ بە ساڵ کەمتر کراوەتەوە و لە ئێستادا ساڵانە ١٨٠ ملیۆن دۆلار وەک موچە و هاوکارى بۆ پێشمەرگە دەنیرێت.

جەبار یاوەر ئاماژەى بەوەشکرد، لەبەر مەترسى داعش هێزەکانیان خستووەتە ئامادەباشییەوە.