وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، زۆربەی حاڵەتەکانی ئێستای توشبوون بە کۆرۆنا زنجیرە نوێیەکەن.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "حاڵەتەکانی ئێستای کۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەکەن، کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکەدا هاتووە"، لەبارەی رێگاکانی چارەسەرکردنیشییەوە دەڵێت، "هەمان رێکارەکانی چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا و پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر ببینێت نەوەک خۆی دوابخات."
سامان بەرزنجی نووسیویشییەتی، "ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ رێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەسوکار و نزیکانی توشبووی کۆرۆنا پێویستە پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەرەنتن بکەن تا کەسانی تر تووش نەکەن."