رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، یەکێك لە گەورە زاناکانی بواری چەکی کیمیایی لە سوریا بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمریکا بۆ ماوەی ١٤ ساڵ؛ لەسێدارەدراوە.
جۆبی وارویك رۆژنامەنوس لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی کتێبێکی بەناوی ''هێڵی سور'' بڵاوکردەوە و تیایدا چەند نهێنیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، زانایەکی بواری چەکی کیمیایی کە خەڵکی سوریایە لەلایەن ئەو وڵاتەوە لە سێدارەدراوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکی سی ئای ئەیدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو زانایە لە ساڵی ١٩٨٨ەوە بەردەوام لە لەگەڵ سی ئای ئەی لە پەیوەندیدابووە، تاوەکو ساڵی ٢٠١١ لەلایەن دەزگای ئاسایشی سوری ئاشکراکراوە.
وارویك لە کتێبەکەیدا باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوەی ئەو زانایە دانی ناوە بە کارکردن لەگەڵ ئەو ئاژانسەدا، سی ئای ئەی پشتی تێکردووە و رزگاری نەکردووە.
هاوکات، ئەو زانایە بەرپرسی بەرنامەی نهێنی دیمەشق بووە بۆ دروستکردنی چەندین جۆری چەکی کیمایی، لە نێوانیاندا غازی سارین بەرهەم هاتووە.