سەردێڕ:

بڕیاری دەستگیرکردن بۆ دوو رۆژنامەنووس و چالاکوانی دیکەی بادینان دەرکرا

فۆتۆ: 
2021-02-23

9468 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ رۆژنامەنووس دیفاع هەرکی و چالاکوانێکی دیکەی ناوچەی بادینان دەرکراوە.


سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، دادگای دووی ناوچەی هەولێر کە بڕیاری زیندانیکردنی شەش ساڵی بۆ ئەو زیندانیانەی ناوچەی بادینان بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و کاری سیخوڕی دەرکردبوو، بەهەمان شێوەش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دیفاع هەرکی و چالاکوانێکی دیکە لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک دەرکردووە.

دوێنێش، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بەهۆی بەرگریکردن لە دەستگیرکراوانی بادینان، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەندامێکی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی گۆڕان دەرکردووە.

 

رۆژی ١٦ی ئەم مانگە، دادگای تاوانی هه‌ولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند، ئەوەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەى رای گشتی و بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتارانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەبڕیارێکی نادادپەروەرانەیان وەسفکرد.