وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر ئاستی باڵا حکومەتی عێراق هەوڵی چارەسەرکردنی پشکی هەرێم دەدات لە بودجەدا.
حەسەن نازم وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، گرێکوێرەی بەردەم پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پشکی هەرێمی کوردستانە.
وتەبێژەکەی مستەفا کازمی، ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی عێراق مەبەستیەتی کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر ببێت و لەسەر ئاستی باڵا کۆبونەوە دەکەن تا چارەسەری ئەو پرسە بکەن.
لەبارەی سەردانی پاپای ڤاتیکانیشەوە بۆ عێراق، حەسەن نازم وتی، سەردانیکردنی پاپا بۆ عێراق مێژوویە و بە شیوەیەکی باش خۆیان بۆ ئەو سەردانە ئامادە کردووە.