جەلالی سام ئاغا رايگەياند، کتێبی بيرەوەرييەکانی باس لە دزی و گەندەڵی بەرپرسان دەکات، بۆيە ژمارەی سپاردنی پێنادرێت، هاوکات، وەزارەتی رۆشنبيريش دەڵێت، نابێت فەرمانبەرێک پۆستەکەى بۆ ئاشکراکردنى ئەو بەڵگانە بەکاربهێنێت کە دەکەونە بەردەستى.
جەلالی سام ئاغا سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم دەڵێت، بەهۆی ئەوەی لە کتێبی بيرەوەرييەکانیدا باس لە دزی و گەندەڵییەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات، ژمارەی سپاردنی پێنادرێت و رێگە لە بڵاوکردنەوەی دەگیرێت.
لە بەرامبەردا، نامیق هەورامى وتەبێژى وەزارەتى رۆشنبیرى هەرێم لە لێدوانێکدا باسی لەوەکردووە، کەسێک لە پۆستێکى ئیداریدا بێت دوای ئەوەی لەو شوێنە نامێنێت بۆى نییە ئەو بەڵگە و دیکۆمێنتانەى کەوتوونەتە بەردەستى بڵاویانبکاتەوە، چونکە لە بەڕێوەبردندا هەندێک دیکۆمێنیت هەن بۆ بڵاوکردنەوە نین.