هۆشیار زێباری دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەنده لەسەر رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و پێدانی نیوەی داهاتی خاڵە سنوریەکان بە حکومەتی ناوەند.
هۆشیار زێباریی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی حوڕەدا رایگەیاند، بە گوێرەی ئەو پڕۆژەیاسایەی لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دراوە و بۆ پەرلەمانی ناردووه، هەرێم و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتن.
هۆشیار زێباریی دەشڵێت، ئەوەی باس دەکرێت گوایە هەرێمی کوردستان پابەند نابێت بە رێککەوتنەکانەوە دوورە له راستییەوە.