پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە خەلیفان گەنجێک بە حەوت گوللـە کوژرا و هاوڕێیەکیشی برینداربوو.
عەبدۆ رۆستایی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە گەنجێک کوژرا و تۆمەتبارەکەش دەستگیرکرا، باسی لەوەشکرد، کە ئەو کەسەی کوژراوە کەمینی بۆ دانراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو گەنجە دەستڕیژی گوللـەی لێکراوە و حەوتیانی بەرکەوتووە، هاوکات، هاوڕێیەکیشی لەگەڵیدا بووە برینداربووە.
راشیگەیاند، کە هۆکاری کوژرانی ئەو کەسە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.