سەردێڕ:

کەى جوتیارانى هەرێم دەتوانن پارەى گەنم وەربگرن؟

فۆتۆ: 
2021-02-23

6356 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ھەر سێ سایلۆی ھەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا، تاوەکو چەکی پارە وەربگرن و دواى وەرگرتنى پارەکەش بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەن.


مەیادە نەجار ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرھێنانی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕى فەرمى پارتى راگەیاندووە، "دوای ھەوڵێکی زۆر حکومەتی عێراق بڕیاریدا نیوەی پارەی قەرزی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی رابردوو خەرج بکات بڕی ئەو پارەیەی بڕیارە خەرج بکرێت بڕى ٢٦٨ ملیار دینارە و بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ھەر سێ سایلۆی ھەرێمی کوردستان بچنە بەغدا و چەکی پارە بێنن بۆ ئەوەی پارەکە وەربگرن، دواى وەرگرتنى پارەکەش بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەن."

لەبارەی ئەو نیوەیەی دەمینێتەوە لاى حکومەتى عێراق، ئەو ئەندامەى پەرلەمانى عێراق رایگەیاندووە، "دوای ئەوەی نیوەی یەکەم خەرجکرا دەست بە ھەوڵەکان دەکەین بۆ ئەوەی بە ھەمان شێوەی ئێستا بەشی دووەمیش خەرج بکرێت."

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ دووشەممە، ٢٢ى شوباتى ٢٠٢١، حکومەتى عێراق بڕیاریدا بڕى ٢٦٨ ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانى جوتیارانى هەرێم بۆ ساڵەکانى ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، بنرێت.