سەردێڕ:

پارتی چواردەیەم کۆنگرەی خۆی دەبەستێت

فۆتۆ: 
2021-02-23

7850 جار خوێندراوەتەوە

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی مانگی ئایار، كۆنگره‌ی چواردەیە‌مینی خۆی ده‌به‌ستێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، کە پارتی بەنیازە لە رۆژی ٢٦ی مانگی ئایاری ئەمساڵدا، چواردەیەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێت.

هاوکات، میدیاکانی نزیک لە پارتیش باسیان لەوەکرد، کە بڕیارە کۆنگرەی داهاتووی پارتی لە دهۆک و لەرۆژی ٢٦ی مانگی ئایاردا، ببەسترێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ ١٦ ئابی ساڵی ١٩٤٦دا، لەسەر دەستی مستەفا بارزانی دامەزراوە، یەکەم جاریش ناوی "پارتی دیموکراتی کورد" بووە و دواتر لە کۆنگرەی سێیەمی ئەو حزبەدا ناوەکەی بە "پارتی دیموکارتی کوردستان" گۆڕدرا.

یەکەم کۆنگرەشی لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦دا لەشاری بەغدا بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەی نۆیەمینی ئەو حزبەدا لە ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩، مسعود بارزانی وەک سەرۆکی ئەو حزبە هەڵبژێردرا و تائێستاش لە پۆستەدا ماوەتەوە.