سەردێڕ:

فازڵ میرانی: دەبێت هەلیکار بۆ قوتابیان بڕەخسێندرێت نەک دابمەزرێندرێن

فۆتۆ: 
2021-02-23

17450 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، مافی قوتابیان ئەوە نییە زانکۆی تەواو کرد داوای دامەزراندن بکات، دەشڵیت، دەوڵەت هەیە سەدان ساڵە دەوڵەتە کەموکورتی لە هەرێمی کوردستان زیاترە.


فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، مافی قوتابیان ئەوە نییە زانکۆی تەواو کرد داوای دامەزراندن بکات، بەڵکو دەبێت هەلیکار بڕەخسێنرێت بۆ قوتابیان نەک دامەزراندن لە حکومەتدا.

فازڵ میرانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەبێت ئەمڕۆمان بپارێزین لەپێناو راگرتنی مێژووەکەمان و دەبێت داهاتوو بۆ قوتابییانمان دابینبکەین.

باسی لەوەشکردووە، پارتی بۆیە گرنگی دەدات بە ئەمڕۆ چونکە مێژووی دوێنێی لە دژی ستەم بووە و دەوڵەت هەیە سەدان ساڵە دەوڵەت کەموکورتی لە هەرێمی کوردستان زیاترە.