سەردێڕ:

وەزیری شارەوانی هەرێم: دوو پشتێنەی سەوز بە چواردەوری هەولێردا دروست دەكرێن

فۆتۆ: 
2021-02-23

2419 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارى هەرێم ڕایگەیاند، شاری هەولێر دوو پشتێنەی سەوزایی بۆ دیاریكراوە و هەر یەك لەو پشتێنە سەوزاییانەش ماستەرپلانی خۆی هەیە و بەگوێرەی ئەو رێكارەی دانراوە، جێبەجێ دەكرێن.


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارى هەرێم ڕایگەیاند، شاری هەولێر دوو پشتێنەی سەوزایی بۆ دیاریكراوە و هەر یەك لەو پشتێنە سەوزاییانەش ماستەرپلانی خۆی هەیە و بەگوێرەی ئەو رێكارەی دانراوە، جێبەجێ دەكرێن.

ساسان عەونى، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، شاری هەولێر دوو پشتێنەی سەوزایی بۆ دیاریكراوە و هەر یەك لەو پشتێنە سەوزاییانەش ماستەرپلانی خۆی هەیە و بەگوێرەی ئەو رێكارەی دانراوە، جێبەجێ دەكرێن، راشیگەیاندووە، ئەم هەنگاوەش تەنیا بۆ شاری هەولێر نییە، بەڵكو هەموو شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگەكان راسپێردراون كە ماستەرپلانی تایبەتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەو رووبەرە سەوزاییانەی كە هەیە دابنێن، لەگەڵ بەراوردكردنی ئەو ڕووبەرە سەوزاییانە لەگەڵ ئەو ستاندەردەی كە پێویستە هەر شار و شارۆچكەیەك هەیبێت

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێژەى سەوزایی لە هەرێمى کوردستان لە ئاستى ستاندارى جیهانى نیە.